دانلود آهنگ کردی هو ولاتی پرجهخار از ناصر رزازی
دانلود آهنگ جدید ناصر رزازی به نام کردی هو ولاتی پرجهخار
برای دانلود اهنگ شنیدنی کردی هو ولاتی پرجهخار با صدای ناصر رزازی به همراه پخش آنلاین ترانه و متن کامل موسیقی با کیفیت اصلی 320 و 128 با فرمت MP3 با جهش موزیک ❤️ همراه باشید
Ahang Nasser Razazi – Ho vlati parjekhar (jaheshMusic)

پخش آنلاین آهنگ
کردی هو ولاتی پرجهخار
دانلود آهنگ با کیفیت عالی (320)
خواننده آهنگ ناصر رزازی کردی هو ولاتی پرجهخار منتشر شده در جهش موزیک متن آهنگ کردی هو ولاتی پرجهخار از ناصر رزازی
هۆ وڵاتی پڕ جەخار و پڕ خەم و گوللەباران
تێپەڕە لەم میحنەتە سەرکەوە بۆ سەر کۆساران
شەوی دەیجوورە ئەم ساتە دەسا وەرچەرخێ زەمان
کورد کوڵۆڵە و بێپەنایە ناڵەی دەگاتە ئاسمان
وشکە ساڵه زەوی کڕە وڵات تا بڵێی قاقڕە
شینایی وەشکەڵ زەردن گۆڵ لارەمل لەسەر هەردن
هەوا گەرمە گوڵ دەوەرن شیوەن بگێڕن دە وەرن
گیان لەبەر دەڵێی بێگیانە ئەوەی مانای نییە ژیانە
ژانە ژیان ژیان مەرگە زووخاوی دنیام بە جەرگە
کۆمەڵ تاولەمەی گەشاوە رۆژێ سەد چین ڕاوەشاوە
بەسەر هاتێکە دڵ تەزێن خەفەت هێنەر شادی بەزێن
بەفەرمانی هلاکۆخان گوڵ نابێ شین بن لە باخان
نامووس، حەیا ، شەرەف فڕیی قاڵاو بەسەر گوڵدا قڕیی
ئەوڕۆ ڕۆژی دڕک و داڵە دڕوو بەسەر گوڵدا زاڵە
ئەستێرەکان مات و نەوین دەڵێی پاکی چەسپی زەوین
بزە لەسەر لێوان قاتن، ئینسانەکان کش و ماتن
فەرهەنگ و زانین بێقەدرە وڵات لیپاو لیپی غەدرە
وڵات پاکی بۆتە بەستێن بۆ رۆڵانی تۆڵە ئەستێ
شەو بە شەوقی سپێدەیە کەس خەوی لێ ناکەوێ
بێ یەکگرتن مەحاڵە دەرچوون لە فیتنەی خائینان
هۆ وڵاتی پڕ جەخار و پڕ خەم و گوللەباران
تێپەرە لەم میحنەتە سەرکەوە بۆ سەر کۆساران
